ئادار 16, 2025 14:47 Asia/Tehran
  • حیزبۆڵڵا : دەستدرێژکاریەکان بۆ سەر یەمەنی عەزیزوقەڵاچووی کەسانی سیڤیل شەرمەزار ئەکەین

حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند : ئەم دەستدرێژکاریە دڕندانەیە جەنایەتی جەنگی وبنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕیسا ونۆرمەکانی نێونەتەوەییە ولەگەڵ دەستدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لوبنان ، سووریا وناوچە بە هاوڕییەتی ئەمریکا یەک دەگرێتەوە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی پەلاماری ئەمریکا بۆسەر یەمەن وکوشتوبڕی کەسانی ناسەرباری ڕایگەیاند: ئەم دەستدرێژکاریانە لە هەوڵێکی ناهۆمیدانە بۆ بەلارێدابردنی ئەم خەڵکە سەرفەرازە لە درێژەی پشتیوانی ولاگری قارەمانانەی لە گەلی فەلەستین وبەردەوامکرانی زەخت وگوشارەکانیان بۆ لابردنی گەمارۆی نادادگەرانەی غەززە بۆ ئیزنی هاتنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە وفریاکەوتن ئەنجامی گرتووە. ئەم دەستدرێژیە دڕاندانانە جەنایەتی جەنگی وبنپێکەری ئاشکرای یاساوڕێسا ونۆرمەکانی نێونەتەوەییە ولەگەڵ دەستدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە، لوبنان ، سووریا وناوچە بە پوششی ئەمریکا یەک دەگرێتەوە. ئێمە لە حیزبۆڵڵالەسەر یەکیەتی ویەکگرتوویی تۆکمە وتەواوی خۆمان لە گەڵ یەمەنی عەزیز وبوێر ، ڕێبەری وخەڵکەکەی پیداگری ئەکەین وخوازیاری بەرزکردنی دەنگی خۆمان لە بەرامبەربێدەنگی کردنی عەرەبی ونێودەوڵەتی وناکارامەیی وناتوانایی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتین کە تەسلیمی حکومەتی زاڵمی ئەمریکا بوون .

 

 

سەرپەیڤ