٢٤شارومەندی یەمەنی لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمریکاشەهید ودەیان کەسیش برینداربوون
وەزاڕەتی تەندروستی یەمەن لە شەهید کرانی ٢٤ شارومەندوبرینداربوونی دەیان کەسی تر دوابەدوای پەلامارەکانی شەوانەی هێزەئەمریکیەکان بۆ سەر پێتەختی سەنعا وشارەکانی تر هەواڵی دا.
ئەم پەلامارانە ، سەرباری زیانی گیانی، خەساروزیانی ماڵیی بەربڵاوی گەیاندووە، بە پیی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم لە سەنعا، پەلامارەکانی ئەمریکا کە لە ساعەتەکانی پارشێو ی ئەمڕۆ ئەنجام بوو، ناوچەی عەتل لە پێتەختیان دایە بەرپەلامار وبووەهۆی ترس وتوقانی خەڵک بەتایبەت مناڵان . تەقینەوەکانی سەرچاوەگرتوو لەم پەلامارانە بووە هۆی شکانی شوشە ولاقەکان کە دانیشتوەکانی کێشایە ناو شەقام وگەڕەکەکان. ئەم پەلامارانە لەحاڵێکدا ئەنجام بوو کە یەمەن وەکوو یەکێ لە لاگرانی سەرەکی ئارمانجی فەلەستین وبەرگری کردن لە غەززە هەڵوێستی گرتووە. ئەم پەلاامرانە توندترین کاردانەوەی سەربازی ئەمریکا لە دەورەکانی ئەم دواییە بە دۆخی ناوچەیی بووە پیشاندەری تەشەنای ئاڵوزیەکان لە باشووری نیمچە دۆرگەی عەرەبستانە.