خۆپیشاندانی ناڕازییانە لە قودسی داگیرکراو
ئادار 19, 2025 19:28 Asia/Tehran
هەزاران زایونی خۆپیشاندانیان دژی شەڕی غەزە بەرەو قودسی داگیرکراو بەڕێوە برد
هەزاران زایۆنیست لە تەلئەبیب و شارەکانی دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان خۆپیشاندانیان کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕی کەرتی غەززە و لەکارلابردنی سەرۆکی ڕێکخراوی شاباک خۆپیشاندەران هەروەها خوازیاری ڕێککەوتن لە گەڵ حەماس بوون بۆ ئازاد کردنی گیراوە زاینیەکان . بنکەی هەواڵی زایونیستی والا-ش لە ڕاپوڕتێکدا ڕاپوڕتی دا کە ڕۆژی پێنجشەممە مانگرتن لە نەخوشخانەکانی ڕژێمی زایونی بۆ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ دەسپێ دەبێت.