پەلاماری ئەرتەشی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بێن گوریون
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند هێزەکانی ئێمە فڕگەی بێن گوریون لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان بە مووشەکی واوە دەنگی فەلەستینی 2 کردووەتە ئامانج .
یەحیا سەریع لە بەیاننامەیکدا جەختی کرد : هێزەکانی ئێمە فڕگەی بێن گوریون لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان بە مووشەکی واوە دەنگی فەلەستینی 2 کردووەتە ئامانج . سەرتیپ یەحیا سەریع وتی : ئیمە کردنە ئامانجی کەشتیە جەنگیەکانی دوژمن ل دەریای سوور بۆئ وێنە پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس هەری ترومان و کەشتیە جەنگیەکانی سەر بە ئەوانمان توند تر کردووەتەوە . ئەو ئوپڕاسیونە لە لاین هێزی مووشەکی هێزی دەریایی و فڕوکەی بێ فڕوکەوان ئەنجام بوو ئێمە بە ژومارێک مووشەکی بالستیم و فڕوکەی بێ فڕوکەوان ئەو ئوپڕاسیونەمان بەڕێوە برد و بە یاری خوداوەند ئوپراسیونەکە بە سەرکەوتوویەوە بە ئامانج گەیشت ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بەرلەوەش باسی هاویشتنی مووشەک لە لایەن یەمەنەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان و بەرز بوونەوەی دەنگی ئاگادارکەرەوە لەناوچە جوراوجورەکانی کرد بوو