هەڵپەساردنی لەسەرکارلابردنی سەرۆکی شاباک
ئادار 21, 2025 17:09 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە زۆرینەی دەنگ دەنگیان بە لەسەرکارلابردنی (ڕونن بار ) سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ناسراو به شاباک دا
دادگای باڵای ڕژێمی زایونی بڕیاری کابینەی ئەو ڕژێمەی بۆ لەسەرکارلابردنی سەرۆکی شاباکی هەڵپەسارد. ڕێبەرانی ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان پێشوازیان لەو بڕیارەی دادگای باڵا کرد و بڕیاریان دا تا درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان بدەن . ڕونن بار سەرۆکی شاباکیش لە پەیامێکدا بۆ وەزیرانی کابینەی ئیسرائیل بانگەشەکان دژی خِۆی بە بێ بنەما زانی و لابردنی بە هەوڵێک بۆ بەرگرتن لە لێکوڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی حەوتی ئوکتوبر و نهێنیی کاری نتانیاهو سەبارەت بە وردەکارییەکانی وتووێژەکان زانی .