درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و غەزە
ڕژێمی زایونی لە درێژەی جەنایەتەکانی دا لە کەرتی غەزە ژومارێکی دیکە لە کەسانی سیڤیلی شەهید کرد
پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی دژی ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە درێژەی هەیە . لە ڕەوتی بوردمانی گەڕەکی تفاح لە ڕوژهەڵاتی شاری غەزە لانیکەم 9 فەلەستینی شەهید بوون . وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو 130 فەلەستینی شەهید بوون و 263 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ئاماری شەهیدانی فەلەستینی لە ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا گەیشتووەتە 49 هەزار و 747 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتوونەتە 113 هەزار و 213 کەس . پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە لەە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە ئەو ناوچە چوەتە ناو یەکەمین قوناغی برسێیەتی و 2 ملوێن فەلەستینی بێ خوراکن و ئەمنیەتی خوراکی خویان لە دەس داوە .
لە لایەکی دیکەوەسەرلە بەیانی ئەمڕو مێدیا عێبری زمانەکان باسی هاویشتنی 5 مووشەکیان لە باشووری لوبنان بەرەو باکووری سەرزەوی داگیرکراوەکان کردووە . بە دوای ئەو پەلامارە زەنگی مەترسی لە سەرزەویە داگیرکراوەکان بەرز بووەوە . مێدیا لوبنانیەکانیش باسیان کردووە لە پەلاماری توپخانەیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنان کە دوو شەهید و دە برینداری لێکەوتووەتەە . لە هەمان حاڵدا وتەبێژی هێزەکانی یونیفێل وشداریان داوە سەبارەت بە بارگرژیەکان و دوخی ئاڵوزی باشووری لبنان مێدیا سووریاییەکانیش سەرلە بەیانی ئەمڕوش باسیان کرد لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سێ ناوەندی سەربازی لە سوریا . فڕوکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی سەرلە بەیانی هەینیش ناوچەگەلێک لە دەڤڤەری پێتەختی سوریایان بوردمان کردووە .