پەلاماری بە مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بێن گوریۆن
ئادار 23, 2025 15:45 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: فڕگەی بێن گۆریۆنمان بە مووشەکی بالستیکی فەلەستینی دوو کردووەتە ئامانج
یەحیا سەریع جەختی کرد ئوپڕاسیونه که لە یافای داگیرکراو به سەرکەوتوویەوە ئامانجەکەی پێکا و گەشتی ئاسمانی لە فڕگەکەی ڕاگرت . ناوبراو وتی هەروەها بە پاپۆڕی فڕوکە هەڵگری ترومەنی ئەمریکا و ژومارێک لە پاپوڕەکانی دوژمن لە دەریای سوور تێکهەڵچووین . سەریع وتیشی ئێمە درێژە ئەدەین بە لاگری لە خەڵکی فەلەستین و بەرگرتن لە دەریاگەڕی ئیسرائیل لە ناوچەی ئوپڕاسیونەکە تا کوتایی دەسدرێژکاری و لابردنی گەماروی غەزە و ڕووبەڕوو بوونەوەی دەسدرێژکاریەکانی ئەمریکا .