ئادار 25, 2025 08:08 Asia/Tehran

لە خولی نوێی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان، تا ئێستا ٧ کەس شەهید بوون و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 لە خولی نوێی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان کە شەممەی ڕابردوو دەستی پێکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد. فڕوکە شەڕ کەرەکانی   ڕژێمی  زایونی  هەروەها  ئەو پەلامارانەی   ڕژێمی زایونیان بە بیانووی  هاویشتنی چەن مووشەک  لە لایەن  لوبنانەوە  دژی سەرزەویە داگیرکراوەکان بەڕێوە دەچێت   لە حاڵێکدا کە حیزبوڵڵای لوبنان هەر جۆرە  پەیوەندییەکی بەو هێرشە مووشەکییەوە ڕەتکردووەتەوە، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی ڕژێمی زایونی  سەبارەت بە هەڵدانی موشەک لە خاکی  لوبنانەوە ، هەر هەوڵێکی بۆ گەڕانەوەی  توندوتیژی بۆ لوبنان ئیدانە کرد  ، نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لایەنەی کە زۆرترین  قازانج دەبات  لە ڕاکێشانی لوبنان و ناوچەکە بۆ م تێکهەڵچوون  ڕژێمی زایونیە . هەروەها نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کاردانەوە بە دەستدرێژیەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی  بۆ سەر باشووری وڵاتەکەی وتی: "ئێمە تەسلیم نابین و کڕنۆش بۆ هیچ ڕێککەوتنێک  نابەین " هەروەها وتی: ڕژێمی  زایونی  پابەند نییە بە هیچ ڕێککەوتنێکەوە، هەروەها هەماهەنگی تەواو لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب گڵۆپێکی سەوزە بۆ ئەوەی دوژمن بەردەوام بێت لە  پەلامارەکانی.  حسین جشی نوێنەررێکی دیکەی پارلەمانی لوبنان وتی "دوژمنی زایۆنی تەنها لە یەک زمان تێدەگات و ئەویش  زمانی زۆرە.

سەرپەیڤ