ئادار 25, 2025 17:06 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: تێکهەڵچوونی تازە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دوور لە چاوەڕوانی نیه

جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: درێژە ئەدەین بە خۆڕاگری و ئەوەش بە پایە وبناغەی سەرەکی بەرگری کردن لە لوبنان ئەزانین و شەڕی نوێی ڕژێمی زایۆنی دژی لوبنان دوور لە چاوەڕوانی نیە.

" مەحمود قەماتی" وتی : هەتا کاتێک کە خاکی لوبنان دەستدرێژی بکرێتە سەر، خۆڕاگریش بەردەوامە ،وتیشی: دەبێ خاکی لوبنان ویەخسیرانی لوبنانی ئازاد بکرێن ، دەستدرێژکاری دوژمنی زایۆنی بۆ سەرزەویەکەمان کۆتایی بێت ودۆسیەی ١٣ خاڵی ناکۆکی لە سەر ،  لەگەڵ دوژمن دابخرێت. "

قەماتی" وتی: واشنتۆن داکۆکی دەکات لە دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی لوبنان وهەوڵ ئەدات لێژنەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لوبنان لەگەڵ رژێمی زایۆنی دابمەزرینێت. ناوبراو وتی: ئەمریکا بەنیازە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان بە داسەپانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی وڵات لەگەڵ رژێمی زایۆنی هاوپێوەند بکات وئەم مەسەلە نەلەلایەن خۆڕاگری ونە لەلایەن حکومەتەوە قەبوڵ کراو نیە.

سەرپەیڤ