زیاترلە ٧٠ پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن لە بەیانی ڕۆژی هەینی
ئادار 29, 2025 07:59 Asia/Tehran
سەرچاوەیەمەنیەکان ڕایانگەیاند کە دەستدرێژکارانی ئەمریکایی لەم کەمتر لە ٢٤ ساعەت زیاتر لە ٧٠ پەلاماری ئاسمانیان بۆسەر شارەکانی یەمەن ئەنجام داوە.
سەرچاوە یەمەنیەکان دەبیژن دەستدرێژکارانی ئەمریکایی لە کەمتر لە ٢٤ساعەت ٧١ پەلاماریان بۆسەر سەنعا وپارێزگاکانی عومران ، سەعدە ، جوف ، ماریب وحودیدە ئەنجام داوە.
ئەم سەرچاوانە وتیان کە پەلامارە ئاسمانیەکانی فڕۆکە شەڕکەرە ئەمیکەیکان بۆ سەر مەزرایەک لە سەعدە بووە هۆی شەهید بوونی کەسی ناسەربازی وسێ کەسی تر.
لە ڕۆژی پازدەی مارس ٢٥ی ڕەشەممە حکومەتی ئەمریکا بە فەرمانی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ، بۆ داکۆکی کردن لە گەمیەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی، پەلاماری ئاسمانی بۆسەر خاکی یەمەنی دەسپێکردووە وتەشەنای پیداوە.