پەلاماری مووشەکی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بن گۆریۆن لە یافا
ئادار 30, 2025 15:50 Asia/Tehran
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پەلاماری مووشەکی بۆسەر فڕگەی بن گۆریۆن لە فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ فڕگەی بن گۆریۆن لە ناوچەی یافا بە هاوێژرانی مووشەکی بالستیک ی زولفەقار بە سەرکەوتوویی درایە بەر دەسڕێژ.
وتیشی: لەم پەلامارەدا سەڵماندمان کە ئەمریکای دەستدرێژکار ناتوانێ یەمەن لە داکۆکی کردن لە گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین بووەستینێت. وتیشی: لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە پەلامارە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا ناتوانێ ببێتە هۆی کێشەی بەجێ هێنانی ئەرکی ئایینی وئەخلاقی وئینسانی هێزەچەکدارەکانی یەمەن. ناوبراو جەختی کرد کە بە یاری خوا هەڵمەت لەدژی دوژمنی زایۆنی هەتا ڕاگیرانی هەموو پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر غەزە وڕەفەح درێژە ئەدەین .