وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن تا وەستانی دەستدرێژی لە غەززە بەردەوام دەبێت
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی بەردەوام بوونی درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەر دژ بە دەستدرێژی بێبڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە و پشتیوانی لە غەززە تا ئەو کاتەی هێرشەکان دژی ئەم بەربەستە ڕاوەستن ڕاگەیاند.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هێزەکانمان بە یارمەتی خواوەند، بۆ سێهەم هەفتەی لەسەریەک بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی بەرپرسیارانە و کارتێکەر د بە دەستدرێژییە بێبڕانەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: هێزەکانمان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سێیەم جار لە دەریای سوور لەگەڵ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری و پاپۆڕەکانی دوژمن تێکهەڵچوون.
یەحیا سەریع لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە ڕێگەی هێزی مووشەکی، درۆنی و هێزی دەریایی و لە ڕێگای هەندێک مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕوویدا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و گەمارۆی سەر غەززە هەڵنەگیرێت، ئێمەیش دەستبەرداری پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین نابین.