لاپید: نتانیاهۆ وەک ڕێبەری ڕێکخراوەیەکی جەنایەتکار دەجولێتەوە
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی، بە ڕەخنە گرتن لە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وتی نتانیاهۆ لە باتی بە جێ هێنانی ئەرکی سەرۆک وەزیرایەتیەکەی ، خەڕێکی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە هێز و دەسەڵات بە سوود و بەرژەوەندی خۆیەتی .
"یائیر لاپید" سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە کاروکردەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وتی نتانیاهۆ لە باتی ئەوەی کە ئەرکی سەرۆک وەزیرایەتی خۆی بێ بێنێ ، وەکوو ڕێبەریکی رێکخراوی جەنایەتکار دەجوڵیتەوە. لاپید بە ئاماژەدان بە هەوڵ وتەقالاکانی نتانیاهۆ بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەزگەی ئاسایشتی ناوخۆیی " شاباک " بۆ داڕشتنی پیلانە سیاسیەکان لە دژی خەنیمەکانی خۆی ڕایگەیاند: نتانیاهۆ لە دەسەڵاتی خۆی بۆ سوود و بەرژەوەندی تاکی خۆی کەڵک وەردەگرێت. لاپید هەروەها بە وتووێژی ئەم دواییەی " یورام کوهن " سەرۆکی پێشووی شاباک ، ئاماژەی کردو ئەو وتووێژەی وەک بوومەلەرزەی سیاسی زانی.