نیسان 10, 2025 14:13 Asia/Tehran
  • ئایا حیزبۆڵڵا چەکی خۆی دادەنێت؟

ئایاحیزبۆڵڵا بەنیازە چەکی خۆی دانێت وببێتە حیزبێکی سیاسی ، وپشت بکات بە پیشینەی سەربازی ودەستکەوتەکان وسەرکەوتنە دەرەوشاوەکانی خۆی لەوان ئازادکرانی باشووری لوبنان ودوو جار شکست دانی ئیسرائیل؟

ڕۆژنامەی ڕەیولیەوم بەبڵاوکردنەوەی وتارێک بە پینووسی عەبدولباری عوتوان ، دەستی دایە لێکدانەوەی بانگەشەی هەواڵدری بەریتانیایی ڕوێترز ووتی کە ئەم ڕۆژانە ئەم پرسیارانە نەتەنیا لە لوبنان بەڵکو لە هەموو جیهانی عەرەب بیروزەینی هەمووی سەرقاڵ کردووە. هەواڵدەری ڕوێترز لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردووە کە حیزبۆڵڵا ڕایگەیاندووە کەبە مەرجی ئەوەکە ئیسرائیل بە شێوەی تۆکمە وتەواو لەباشووری لوبنان بڕواتە دەر و دەس لە دەستدرێژکاری بۆناوخاکی ئەم وڵاتە وتیرۆری کەسایەتیەکان هەڵگرێت، ئامادەی لەگەڵ جۆزف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لەبارەی وەڵانرانی چەکی خۆ وتووێژ بکات. خاڵی سەرسۆڕهێنەر لەبارەی ئەم بیروڕادەربڕینانە کە پرسیاری جۆربەجۆری هێناوەتە ئاراوە هاوپێوەندە بە هاوکات بوونی لەگەڵ گەشتی مورگان ئارتگاس نوێنەری ئەمریکا لە لوبنان. ناوبراو لە سەفەر بۆ بەیروت لەگەڵ عەون ، نەبیە بری ونواف سەلام سەرۆک کۆماران ، پەرلەمان وسەرۆک وەزیرانی لوبنان دیدار ولەسەر چەکدامالینی حیزبۆڵڵا بەر لە چوونە دەری ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان پیداگری کردووە. خاڵی دووهەم هاوپێوەندە بە هاوکات بوون لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی وتووێژە کانی ڕاستەوخۆی ئێران وئەمریکا لە عومان ، ئەم وتووێژانە ناڕاستەوخۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەنێوان عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وستویو ویتکار ، نوێنەری ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبارەی ناکۆکیەکانی نێوان دوو وڵات وبەرنامەی ناڤۆکی ... بەرێوەئەچێت. حیزبۆڵڵا بە پاڕاستنی ڕەسەنایەتیم خەرێکی نوێکرانەوەیە وهەمووکات ڕێزی گرتووەلە کەلەپور میراس ووەسیەتی سەییدی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وبە ئەمەگ ووەفاداردەمینێتەوە وهیچکات چەکی خۆی دانانێت وپشتی فەلەستین چوڵ ناکات.

 

 

سەرپەیڤ