نیسان 14, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • لێدوانی پڕهەراوهوریای بەرپرسێکی سەربازیی تەلئەبیب سەبارەت بە دۆخی سوپای زایۆنی

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە لێدوانی پڕ هەراو هوریا سەبارەت بە کرداری ئەو ڕژیم دانی بەوەدانا کە سوپای داگیرکەری قودس ڕووبەڕووی کەمیی هێزی مرۆیی دەبێتەوە

 ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای  زایونی ڕایگەیاند: بە دی هاتنی زۆرێک لەو ئامانجانەی کە کابینەی نەتانیاهۆ لە شەڕی غەززەدا ڕایانگەیاندبوو بۆ سوپای ئیسرائیل زۆر قورس دەبێت بۆ  ناوبراو وتی : دوای ساڵ و نیوێک لە دەستپێکردنی شەڕەکە، حەماس هێشتا کەرتی سەربازی و مەدەنیی  غەززەی  لە کونتڕوڵ دایە  . ئیال زامیر ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەکەی نەتانیاهۆ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هیچ جێگرەوە و بژاردەیەک  بۆ بزووتنەوەی حەماس لە غەززە پێشنیار نەکرێت،  ئەوە لە حاڵێکدایە کە  ئامانجەکانی لە شەڕی  غەززە  بە دی نەهاتووە . ناوبراو وتیشی: داگیرکردنی  بەتەواوی غەززە چەند ساڵێکی دەوێت و پێویستی بە ئامادەبوونی دەیان هەزار سەرباز هەیە. ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارانووت هەروەها نووسیویەتی: حەماس سیاسەتە ستراتیژییەکانی خۆی لەوانە پاراستنی دەسەڵاتی سەربازیی خۆی، سەرەڕای هێرشەپەیتاپەیتاکانی  درێژ پێی ئەدات .

سەرپەیڤ