ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی: نتانیاهۆ مەترسێکە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ودەبێ وەلا بنرێت
نیسان 21, 2025 16:05 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ڕەخنە وگازەندەکان لە بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم ڕژێمە ، خوازیاری وەلانرانی ناوبراو بوو.
دوابەدوای لە قاودرانی " نامەی" ڕونن بار" سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشتی ناوخۆیی " شاباک" بۆ دیوانی باڵای دادەڤانی، ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی زایۆنیستی نتانیاهۆی بە مەترسێک زانی بۆ ئاسایشت وئەمنیەتی ئەم ڕژێمە.
یائیر لاپید ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: قسەکانی سەرۆکی شاباک دەسەلمینێت کە نتانیاهۆ مەترسیەکە بۆئەمنیەتی ڕژێمی ئیسرائیل و نابێ ناوبراو لە پلەی سەرۆک وەزیران دا بمینێتەوە.
هەرلەم پێوەندیە دا ' یائیر گولان" سەرۆکی حزبی ناڕازی دێموکراتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: نتانیاهۆ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەمنیەت وئاسایشتی ڕژێمی ئیسرائیل و سەروەری یاسایە ودەبی خێرا وەلابنرێت.