نیسان 21, 2025 16:35 Asia/Tehran
  • ژنراڵی زایۆنیست: حەماس توانایی دامەزرانی حکومەت بە جێگای حەماسمان نیە لە غەززە دا

ژنڕاڵێکی پلە بەرزی یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە دان دانان بەمەکە سوپای ئەم ڕژێمە توشی شکست بووە لە کەرتی غەززە، وتی کە ئەم ڕژێمە توانایی دامەزرانی حکومەتی سەربازی لە کەرتی غەززەی نیە بە جێگای بزوتنەوەی حەماس.

" ئیسحاق بریک" ئەمڕۆ وتی: بانگەشەی ئەمەکە سوپای ئیسرائیل دەستکەوتی گەورەی لە کەرتی غەززە دەس کەوتووە، دروست نیە چۆن ئێمە لە بەرامبەر حەماس تووشی شکستی دڵهەژێن بووینە. 

ژنراڵی یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد: سوپای ئیسرائیل هیچ کام لە مەبەست وئامانجەکانی شەڕی غەززە چ شکست دانی حەماس وچ ئازادکردنی گیراوەکانی ئەنجام نەداوە وشەڕنەبووەتە هۆی لە ناوچوونی سەدان کیلومێتر لە تونیلەکانی حەماس لە غەززە. ناوبراو وتی: سوپای ئیسرائیل توانایی دامەزران وپێکهێنانی حکومەتی سەربازی بە جیگای حەماسی نیە لە کەرتی غەززە دا. 

هاوکات کەناڵی تەلەفیزیۆنی " کان"ی رژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای ئەم ڕژێمە لەگەڵ کێشەی کەمبوونی هێز ڕووبەڕوویە . 

سەرپەیڤ