حیزبوڵڵای لوبنان شەهادەتی ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی بە دەس ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزارکرد
حیزبوڵڵای لوبنان شەهادەتی یەکێ لە فەرماندەکانی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.
" عەبدولمەجید عەمار" بەرپرسی پێوەندی ئیسلامی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە تیرۆری حسێن عەتوان لە فەرماندەکانی کۆمەڵی ئیسلامی شەرمەزار ئەکەین. ئەم تیرۆرە لە سەروبەندی بەردەومکرانی بنپێکردنی سەروەری لوبنان وزەبرددان لە خۆڕاگریە وپیشان ئەدات کە پڕۆژەی خۆڕاگری یەکێکە ودوژمنیش یەکێکە .
حیزبوڵڵای شەهادەتی ئەم ئەندامەی کۆمەڵی ئیسلامی سەرەخۆشی کرد. کۆمەڵی ئیسلامی لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە حسێن عەتوی کە فەرماندەکانی لە ناو هێزەکانی فەجرلقی سەربازی ئەم گروپە ، لە پەلاماری ئاسمانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاروچکەی " بعورتا" هەڵکەوتوو لە جبل لوبنان شەهید بووە. کۆمەڵی ئیسلامی لوبنان لە درێژەیش ئەم جەنایەتەی ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزارکرد وئەم ڕژێمەی بە بەرپرسی تیرۆری فەرماندەکەی زانی. ئەمە یەکەمین جارە لە کاتی دامەزرانی ئاگربڕ لە مانگی نوامبەرهەتا ئێستاکە کە ڕژێمی زایۆنی ناوچەی " جبل لوبنان " ئەداتە بەر دەسڕێژ.