نیسان 25, 2025 08:17 Asia/Tehran

ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانێک لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنجام دانی تاوانی جەنگی وبەرەکوژی بە داکۆکی چەکەمەنی ئەمریکا تاوانبار کرد وبە ئاماژەدان بە شکستی ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر خۆڕاگری ، سەرباری جەنایەتە جۆربەجۆرەکان خوازیاری کاردانەوەی جیدی نەتەوەکانی ناوچە لە بەرامبەر بەردەوامکرانی ئەم جەنایەتانە بوو.

" عەبدولمەلێک بەدرەدین حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانی خوێدا ئاماژەی دایە گۆڕانکاریەکانی ئەمدواییە لە کەرتی غەززە ودۆخی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ووتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە بواری سەربازی لە کەرتی غەززە ناکارامە وناتەوان بووە وهەربەم هۆیەوە ڕووی هێناوە بە درۆودەلەسەکردن ونومایشی پڕۆپاگەندەیی  بۆ نیشان دانی سەرکەوتن . حوسی وتی: بەرەکوژی ولەناوبردنی تۆکمە وتەواوی کەسانی سیڤیل هەرچەندەیش بەربڵاوتربیت ، بەهیچ لەونێک ناتوانێ وەکوو دەستکەوتی سەربازی بدرێتە قەڵەم وئەمڕۆ ئاشکرا بووە کە مەسەلەی دەستگیرکراوان بۆ نتانیاهۆی  تاوانبار وهاوپەیمانەکانی گرینگایەتی ڕاستەقینەی نیە ، ناوبراو وتی: ئەوان سەرباری سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕێککەوتنی دیلبەدیل کردنی گیراوان، لەژێر هان دانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا پاشەکشەیان لیی کرد ، بەتایبەت دوای ئەوەکە ترامپ بە ئاشکرا لە دەرکردنی فەلەستینیەکان پشتیوانی کرد. ڕێبەری ئەنساوڵڵا مەبەستی سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستی کوچاندنی بە زۆرەملیی فەلەستینەیاکان لە غەزز ڕاگەیاند ووتی: ئەم سیاسەتە ڕەگەزپەرەستانەیە هەرئێستاکە بە داکۆکی وهاندانی ئەمریکا خەڕێکی جێبەجێ کرانە .

مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی وسەرۆکی ئەنجومەنی بەرگری نیشتمانی یەمەنیش پیشتر بە ئاماژەدان بە مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا وڕژیمی زایۆنیستی بۆ درێژەی داگیرکاری لەناو خاکی فەلەستین ووڵاتانی تری ناوچە، وێڕای پیداگری لەسەر پێویستی هۆشیاری موسوڵمانان بۆ بەرنگاربوونەوەی پیلانە نوێکانی ڕژێمی زایۆنی وئەمریکا ، لەسەر داکۆکی وپشتیوانی خەڵکی یەمەن لە خۆڕاگری فەلەستین جەختی کرد. 

سەرپەیڤ