دانپیدانانی سیاسەتوانی زایۆنیست: ئیمکانی بەردەوامکردنی شەڕمان نییە
سەرۆکی پارتی بەناو دێموکراتەکانی رژێمی زایۆنیستی دانی نا بەوەداکە ئەم ڕژێمە لە شەڕلەگەڵ خۆڕاگری فەلەستین خەرجی قورسی کردووە وئیتر ناتوانێ دڕێژە بدات بەشەڕی بێ کۆتایی .
یائیرگولان وتی: ئێمە هەروا خەرێکی دانی خەرجی قورسین لەبەر شەڕ لە غەززە. ناوبراو دانی نابەوەدا ئیسرائیل ناتوانێ هەتا هەتایە دڕێژە بدات بەم شەڕە ،ئەم کاربەدەستە زایۆنیە وتی مامۆریەتی ئێمە لە شەڕی غەززە گەڕاندنەوەی گیراوان وکۆتاییدان بە شەڕ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسی وئاسایشتی ناوچەییە .
گولان پیشتردانی نابوو بە ناکارامەیی ڕژێمی زایۆنیست لە لەناوبردنی حەماس لە ڕێگەی سەربازیەوە. هاوکات تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوە لە وەزاڕەتی شەڕی ئەم ڕژێمە ڕایگەیاند کە لە ئاوریلی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٤ هەتا ئێستاکە ٣١٦ سەربازی ئەندامی ڕێکخراوە جۆربەجۆرە سەربازی وئاسایشتیەکان و٧٩ زایۆنیستی تر کوژراون. سوپای ڕژێمی زایۆنی یش ڕۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی فەرماندەی تانکیی لقی زرەیی یەکینەی ٧٩ تیپی چواردە لە شەڕەکانی باکووری غەززە لە ماوەی هەڵمەتی خەباتکارانی خۆڕاگری هەواڵی دا. لەم هەڵمەتە دژە زایۆنیە دوو سەربازی زایۆنیستیش برینداربوون.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممەیش ڕایانگەیاند لە یەکێ لە قورسترین زەبرەکان لە سوپای ئیسرائیل لە غەززە ، سێ کەس لە سەربازانی زایۆنی کوژراون.