3 شەهید لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تڕوموبیلێک لە باشووری لوبنان
May 01, 2025 17:38 Asia/Tehran
سەرچاوە لوبنانییەکان پەلامارێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنانیان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا سێ کەس شەهید بوون.
سەرچاوە لوبنانییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایونی ئۆتۆمبیلێکی لە ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی مەیس ئەلجەبەل و بلیدا لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لەو پەلامارەدا سێ کەس شەهیدبوون. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی زایونی چەندین جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و بە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانە باشووری لوبنانی کردۆتە ئامانج و ئەم کردەوانەش بەرەوڕووی ئیدانەکردنی بەرفراوانی ناوخۆیی و ناوچەیی بووەتەوە.