هەڵوەشاندنی بەربڵاوی فڕینە دەرەکیەکان بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان
پەلاماری ئاسمانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەرسەرزەویەداگیرکراوەکان بووتە هۆی هەڵوەشانی سەدان فڕینی دەرەکی بەرەو تلاڤیڤ
دوابەدوای پەلاماری بەربڵاوی موشەکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر سەرزەویە داگیرکراوەکان وناتوانایی سیستمە بەرگریە موشەکیەکانی ئەم ڕژێمە لە پێوشوێنگرتنی موشەکە هاوێژراوەکان، ئێستاکە کۆمپانیەکانی فڕۆکەوانی دەرەکی بە هۆی نیگەرانی لە ناتوانایی زایۆنیەکان لە دابین کردنی ئەمنیەت لە دووی هەڵوەشانی فڕینەکانی خۆیان بۆتلاڤیڤن.
هەربەپیی ئەمە ، کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیر ئەوروپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند هەموو فڕینەکانی ڕۆژی دوشەممە لە مادریدی پێتەختی سپانیا بەرەوتلاڤیڤ بە هۆی نیگەرانیە ئاسایشتیەکان هەڵدەوەشینێتەوە. هەتا ئێستاکە بیست کۆمپانیای گەورەی فڕٶکەوانی جیهان بەهۆی نیگەرانیە ئاسایشتیەکان فڕینەکانیان بەرەو تلاڤیڤ هەڵوەشاندوەتەوە. ئەم مەسەلە ئێستاکە زیانی جیدی لە ئابووری ڕژێمی زایۆنی کە گیرودەی شەڕی بەربڵاوە دەگەیەنێت.