لێکدانەوەی میدیا عەرەبیەکان: موشەکی یەمەنی دەروازەی ڕژیمی زایۆنیستی بەرەو جیهانی داخست.
میدیایەکی عەرەب زمان لە ڕاپۆرتێکدا دەستی دایە لێکدانەوەی پەلاماری موشەکی تازەی هێزە چەکدارکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بن گوریون لە شاری تلاڤیج وگرینگایەتی ئەم هەڵمەتەی لە بوارە جۆربەجۆرەکان لێکدایەوە.
ئەلعەرەبی لەلجەدید نووسیی: بەهۆی شەڕلەدژی کەرتی غەززە ، بەشی فڕۆکەوانی ئیسرائیل توشی خەساروزیانی قورس بووە. لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ئەم خەساروزیانە گەیشتە ٢٨.هەشت ملیون دۆلار. ئەم فڕگەیە سێ باندی فڕین ودوو ترمیناڵی سەرەکی "یەک وسێ" وناوەندی خزمەتەکانی لۆجستیکی وباریی هەیە .لەباری ئاسایشتیەوە، فڕگەی بن گوریون لە نێو فڕگەکانی تر زۆر ئاسایشتی دێتە ئەژمار، بەجۆرێک لە موسافیرەکان زۆر دەپشکیندرێن. گرینگایەتی ئەم فڕگەیە تەنیا وەکوو ناوەندی گوێزرانەوەی کاڵا وموسافیرنیەبەڵکو بەشی ستراتژی بناغەی ئاسایشتی ناوخۆیی وئابووری ئیسرائیلە وپلەی ستراتژیکیشی هەیە. پەلاماری موشەکی ڕۆژی یەکشەممەی سوپای یەمەن یش داخرانی فڕگەی بن گوریون وهەڵوەشانی دەیان فڕینە. هەرلەم پێناوەدا ،ژمارەیەک لە کۆمپانیەکانی فڕٶکەوانی نێودەوڵەتیش فڕینەکانی خۆیانیان بۆ تلاڤیڤ هەڵوەشاندووەتەوە.