سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی هەڵوێستی ئێمە لە داکۆکی کردن لە غەززە پاوەجییە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە سەر هەڵوێستی پاوەجیی ئەم وڵاتە لە داکۆکی کردن لە کەرتی غەززە لە بەرامبەر پەلامارە جەنایەتکارانەکانی ڕژێمی زایۆنی پیداگرت.
بە گیڕانەوە لە ئەلمەیادین " مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ڕایگەیاندووە بەردەوامکرانی تەشەنای ئاڵوزیەکان لەسەر گەشتی ترامپ بۆ ناوچە کارتێکەر دەبێت.
مەشات وتی: ئەگەر ترامپی جەنایەتکار بێهەوێ پێش بگرێت بەدەستدرێژکاریەکانی خۆی وئەوشتەی وەپشت سەرناوە قەرەبووی بکاتەوە،ئەم پرس ومەسەلە پێوەندی بە ئەوەوە هەیە. ناوبراو لە سەر درێژەی داکۆکی کردنی یەمەن لە کەرتی غەززە پیداگرت ووتی: هیچ دەستدرێژکاریەک ئێمە لە بڕیاری خۆمان لە داکۆکی کردن وپشتیوانی کردن لە برادەرەکانمان لە فەلەستین ڕاناگرێت. جەختیشی کرد بە پیی هەرخەرجێک ، لە پشتیوانی کردن وداکۆکی کردن لە غەززە ، پاشەکشە لە ئارادا نابێت.