ڕێبەری ئەنساڕوڵڵا : بەرپرسایەتی جەنایەتەکانی سەدە لە غەزە لە ئەستۆی وڵاتانی عەرەبیە
ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی جینوساید لە غەزە شوێنهاتگەلی زۆری هەیە و بەرپرسایەتی ئەو جەنایەتگەلە سەرەتا لە ئەستوی کومەڵگای عەرەب و ئومەتی ئیسلامیە .
سەید عەبدولمەلیک بەدردین حووسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتیشی دوژمن بۆ نوزدەیەمین مانگی بە دوای یەک درێژە ئەدات بە پەلاماری دڕندانەی خۆی بۆسەر غەزە و جەنایتەکان هەروا بەردەوامن . ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای وتیشی دوژمنی ز ایونی 19 مانگە کە دەسدرێژی دڕندانەی خوی دژی غەزە وەک جەنایەتی سەدە و جینوسایدی خەڵکی غەزە درێژە داوە و بە داخەوە ئەو جەنایەتەی سەدە لە قووڵایی سەرزەوییە ئیسلامییەکان و لە بەردەم چاوی جیهان ڕوودەدات . ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی جەنایەت و جینوساید لە غەزە شوێنهاتگەلی نالەباری هەیە کە بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستوی ئومەتی ئیسلامی و لە سەروویانەوە عەرەبەکانە کەمتەرخەمی عەرەبەکان و موسوڵمانەکان لە حاند بەرپرسایەتی پیروزیان واتە جیهاد لە ڕێگای خودا و ڕاوەستاوی لە هەمبەر زوڵم قەبووڵکراوە نیە و تووڕەیی ئیلاهی بەدوای خۆیدا دەهێنێت