May 10, 2025 16:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتە

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە فراوانکردنی پەلامارەکانی بۆ سەر لوبنان، ناچار کردنی ئەم وڵاتە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستییە.

"نەبیە بێری" جەختی لەوە کردەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی خیانەتە و هەرگیز بەدی نایەت و وتی: ڕژێمی ئی زایونی لە ڕێگەی دەستدرێژیەکانی بۆ سەر لوبنان، بە دوای دروستکردنی دۆخێکی نوێ لەو وڵاتەیە  بۆ ئەوەی نیشان بدات کە دەستی باڵای هەیە. نەبیه بێری جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی دەیەوێت بڵێت کە دەتوانێت بە فراوانکردنی پەلامارەکانی لوبنان ناچار بکات پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە، بەڵام ئەمە هەرگیز ڕوونادات و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی  زایونی خیانەتە. سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کوتیشی: ئێمە پابەندین بە ئاگربەست و لوبنان بەو ڕێگایە  دا ناڕوات کە ڕژێمی  زایونی دەیەوێت. چەکی ئێمە لەم قۆناغەدا سەبر و خۆڕاگرییە، بە سەبر بەرەنگارییان دەبینەوە.

سەرپەیڤ