May 18, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • خۆکوشتنی ٧ سەربازی ڕژێمی زایۆنی

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە کە ٧ سەرباز و ئەفسەری ئەم ڕژێمە لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا لە بەر گرێ و گرفتی دەرونیی سەرچاوەگرتووە لە درێژەپێدرانی شەڕی غەززە خۆیان کوشتووە. ڕۆژنامەی عیبریی هائارێتس ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە هێزێکی زیاتری لە چاو سەردەمی پێش شەڕ لەبەر خۆکوشتن لەدەستداوە.

ئەم کەسانە بەبێ هیچ ڕێوڕەسمی سەربازی تەنانەت بەبێ ڕاگەیاندرانی فەرمی ئەسپەردە دەکرێن.کەناڵی "کان"ی ڕژێمی زایۆنیش ڕایگەیاند کە ژمارێک لە هێزەکانی تیپی پیادەی سوپای داگیرکەر داوایان لە فەرماندەرانی خۆیان کردووە کە بێڵن ئەوان لە شەڕی غەززە بەشداری نەکەن. لەبەر ئەوەی کە بەردەوام بوونی ئەو شەڕە بۆتە هۆی وەڕەز بوون و هەروەها دابەزێنی تواناکانیان.میدیا زایۆنییەکان پەردەیان هەڵداوەتەوە لە قەیرانی دەروونی نێو هێزەکانی سوپای داگیرکەر و ڕایانگەیاندووە کە لەو کاتەوە شەڕی غەززە دەست پێ بووە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ٣٥ سەرباز و ئەفسەری سوپای ڕێمی زایۆنی خۆیان کوشتووە.

سەرپەیڤ