تەقەکردنی زایۆنیستەکان لە شاندە دیپلۆماتە عەرەب و ئەوروپیەکان
May 21, 2025 18:16 Asia/Tehran
سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بەرەو شاندێک لە دیپلۆماتە ئەوروپی و عەرەبەکان تەقەیان کرد.
ئەم شاندە خەرێکی سەردانیکردنی مەیدانی لە دەوروبەری ئۆردوگەی جەنین لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی بوون کە لەناکاو کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی زایۆنیست.
سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ ترساندنی ئەم شاندە بیانیە لە کاتی گەیشتنیان لە دەرگای هاتووچووی ئوردوگای جەنین ، دەستیان دایە تەقە کردن بە گوللەی جەنگی .
وەزاڕەتی دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە کۆمەڵگەی جیهانی وبەتایبەت حکومەتەکانی ئەندامی شاندە وەبەر دەسرێژ کەوتووەکە داوای کرد هەتا هەڵوێستی ڕوون، بەبڕانەو مسۆگەرانە وشایستە لە هەمبەر ئەم کاروکردە دۆژمنکارانەیە وبەپێچەوانەی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ، بگرنە بەر.