May 22, 2025 19:57 Asia/Tehran
  • ڕەخنە و گازەندەی حوسی لە بی دەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەر جەنایەتی زایۆنیستەکان

سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی جەختی کرد حەوتەیەک کە تێپەریی یەکێ لە خوێناویترین وکارەساتبارترین دەورانەکان بۆ گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بوو کە لەگەڵ کەمتەرخەمی کۆمەڵگەی جیهانی هاوڕێ بوو.

ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاریە ناوچەیی ونێودەوڵەتیەکان بەتایبەت تەشەنای دەستدرێژکارەیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە وتی:شایەتی  حەوتوویەکی خوێنبار ولیوانلێو لە جەنایەت وقەڵاچودرندانه کانی  ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە بووین . یەکێ لە کارەساتبارترین ڕۆژەکان بۆ گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بوو. ئەم حەوتەیە هەروەها یەکێ لە ناحەزترین دەورانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو کەهاوڕێ بوولەگەڵ  شەرمساری وسەرشوڕیی وکەمتەرخەمی بە ستەم لە دژی مرۆڤەکان . ناوبراو وتی: لەماوەی ئەم حەوتەیە زیاتر لە سێ هەزارکەس لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە شەهید وبرینداربوون کە زۆربەیان ژن ومناڵ بوون. 

پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێکخراوەکانی بەرگرێکاری مافی مرۆڤ ،وڵاتانی موسوڵمان وئازادیخوازانی جیهان دەنگی فەلەستینیەکان ببیستن. 

سەرپەیڤ