May 23, 2025 16:08 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن : فڕگەی بن گۆریۆنمان بە مووشەکی باڵستیک پێکا

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە به پبێ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت ، فڕگەی " بن گۆریۆن" لە ناوچەی داگیرکراوی یافایان بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی بالستیک داوه ته به ر په لامار .

سەرتیپ یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی ئەم مووشەکە بە سەرکەوتووییەوە کەوتووە لە ئامانجەکە وبووەتە هۆی هەڵاتنی ملوینان زایۆنیست بۆناوحەشارگەکان وڕاگیرانی چاڵاکیەکانی فڕگەکە. 

سەریع وتی: ئۆپراسیۆنەکانی یەمەن بەردەوام دەبێت وڕەوتی بەرزبوونەوەی دەبێت هەتا کاتێک کە شەڕ لەدژی غەززە ڕابگیردرێت وگەمارۆکەی کۆتایی پێ بدرێت.ناوبراو هەروەها هۆشداری دا بی دەنگە کردن لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ڕۆژانە لە غەززە ، ئۆمەتی ئیسلامی بەرەو بێ دەسەڵاتی وزیان وێکەوتنی زۆرتر لە بەرامبەر دوژمنان هان ئەدات.

سوپای ڕژێمی داگیرکەر بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند موشەکێکی بالستیک لە یەمەن بەرەو زەویە داگیرکراوەکان هاوێژراوە 

سەرپەیڤ