خۆپیشاندەرانی زایۆنی: نەتانیاهۆ "خائین"ـە
May 25, 2025 16:12 Asia/Tehran
هەزاران زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو دەستیان دایە خۆپیشاندان و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنییان بە "خائین" ناوبرد و خوازیاری ڕووخانی بوون.
خۆپیشاندەرانی زایۆنی خوازیاری ئەوە بوون کە نەتانیاهۆ و وەزیرەکانی لە کابینە بکشێنەوە و کۆتایی بێنن بە لاسارییەکانیان و هەوڵیان بۆ لاوازکردنی ئەو هەوڵانەی لە پێناو ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی دەدرێت. هێزی ئاسایشیی ڕژێمی زایۆنیش بۆ پێشگری بە هەوڵی خۆپیشاندەرانی شارەکانی تلاڤیڤ و قودسی داگیرکراو و چەن ناوچەی دیکە بۆ پەلاماردانی دەزگا گشتییەکان، دەستیان دایە داخستنی شەقام و جادە و چوارڕیانە سەرەکییەکان.