بەخیتی: هەرشتێکیش بقەومێ، یەمەنییەکان هەمیشە پشتیوانی غەززەن
محەممەد بەخیتی ئەندامێکی باڵای مەکتەب سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکارانەی ئەمرۆ چوارشەممەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتی سنعا، پێداگری کرد یەمەن داکۆکییەکانی خۆی لە کەرتی غەززە درێژە پێ دەدات و هەرشتێکیش ڕوو بدات ، پشتیوانی خۆی لە گەلی فەلەستین بەرنادات .
محەممەد بەخیتی لە کاردانەوە بەرامبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتی سەنعا وتی : پشتیوانی لە کەرتی غەززە بە ردەوام دەکەین و ئەو کەسە شکستی گەورە دەخوات کە پشتی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەر بدات، نە ئەو کەسەی کەلەبەر داکۆکی کردن لەم گەلە دەکەوێتە بەر پەلامار.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ناکام مانەوەی ئەم دواییەی سوپای ئەمریکا لە بەرەنگار بوونەوەی سوپای یەمەن و لە ئەنجامیش دا ڕازی بوونی ئەمریکییەکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەمەن بۆ کۆتایی دان بە شەڕ و پێش بینی کردنی ئەو چارەنووسە هاوبەشەش بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و شکست خواردنی ئەم ڕژێمە لە سوپای یەمەن، وتی : ئێمە دڵنیاین بەسەر ڕژێمی زایۆنی سەردەکەوین و پەلامار بۆسەر ڕژێمی زایۆنیستی درێژە پێ دەدەین .
ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی پەلامارە دڕندانەکانی بۆسەر یەمەن، چەند کاتژمێر لەمەوبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای دایە بەر پەلامار.