ڕێبەری ئەنساروڵڵا : دوژمنی زایۆنی چڕبووەتەوە لەسەر قەڵاچۆی منداڵانی غەزە
May 29, 2025 16:56 Asia/Tehran
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی جەختی کرد کە دوژمنی زایونی چڕ بووەتەوە لەسەر قەڵاچو و کوشت و بڕی منداڵانی غەزە .
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنی زایونی بۆ ماوەی 20 مانگ واتە زیاتر لە 600 ڕوژە کە شەڕی جینوسایدی لە کەرتی غەزە خستووەتە ڕێی وتی ڕەنج و ئازاری خەڵکی فەلەستین 77 ساڵە کە بەردەوامە . سەید عەبدولمەلیک بەدردین وتویەتی دوژمنی زایونی بە ئەنقەست لە کاتژمێرەکانی کوتایی شەو ئاوارەکان دەکاتە ئامانج . هەزاران منداڵ لە مەترسی مردن بە هۆی برسییەتی دان و ڕوژانە لە کەرتی غەزە بە هۆی برسییەتی و بەد خوراکییەوە گیانیان لە دەس ئەدەن زایونییەکان بە دوای لەناو بردنی بە تەواوی خەڵکی فەلەستینن .