حوزه‌یران 01, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • بن گوێر: لەگەل پێشنیارەکەی ویتکاف ڕازی نیم

وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی خۆی لەگەڵ پێشنیاری ئەمدواییەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاگربڕ ودیلبەدیلکرانی یەخسیرەکان، ئیدعای کرد کە حەماس لە ئاگربڕبۆ بەهێزکردنی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

ناوەندی ڕادیۆ تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە گیڕانەوە لە " ئایتماربن گوێروەزیری ئەمنیەتی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: لەگەڵ پیشنیاری "ستیۆ" ویتکاف" نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ڕازی نیم وبنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەڵەی کرد کە قبوڵی کرد بە پێی ڕێککەوتن بجوڵێتەوە. بن گویر لە درێژەدا ئیدعای کرد: حەماس لە ئاگربڕ بۆ تەیارکردنی خۆی کەڵک وەردەگرێت وکارێک کە دەبێ ئەنجام بێت، کوشتنیانە.وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەیشدا ئیدعای کرد: من تەنیا نیگەرانی ڕفێنراوان لە غەززە نیم بەڵکو نیگەرانی کۆڕەکانمان وسەربازەکانیشمانم. بزوتنەوەی حەماس لە وەڵام بە پێشنیاری ویتکاف داواکاریەک لەمەڕ دیاری کردنی ئاگربڕی بۆ ماوەی شەشت ڕۆژ بە دەستەبەری ئەمریکا لە بارەی پێبەند بوونی ڕژێمی زایۆنی بە ئاگربڕ هێنایە بەرباس ولێکدانەوە.

 

 

سەرپەیڤ