حوزه‌یران 01, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سوپای یەمەن بە کۆمپانیە بیانیەکان بۆ بەجێ هێشتنی سەرزەویە داگیرکراوەکان

وەزاڕەتی بەرگری یەمەن بە ئاماژەدان بە بەردەوامکرانی پەلامارەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وشداری دا بە کۆمپانیە بیانیەکان کە هەرچی خێراتر سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە جێ بێڵن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزاڕەتی بەرگری یەمەن وشداری جیدی دا بە وەبەرهێنەران وکۆمپانیا بیانیە چالاکەکان لە سەرزەویە داگیرکراوەکان وڕایگەیاند : بەهۆی نەئەمن بوونی ناوچەکە، لەهەموو کۆمپانیەکان ووەبەرهێنەرانی بیانی داوادەکرێت هەرچی خێراتر سەرزەویەداگیرکراوەکانی فەلەستین بەجێ بێڵن. ئەم کاربەدەستە وتی: موشەکەکانی ئێمە بە چەند کڵاڤۆک گەڵاڵەڕێژی کراوە کە لەئەگەریی پێوشوێن گیران ، دابەش دەبێت بە چەند لق هەتا ئامانجی زۆرتربپیکێت وئەم کارە سیستمی بەرگری ڕژێمی زایۆنی ناکارامە دەکات. هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ڕایانگەیاندووە کە درێژەئەدەین بە پیشگیری کردنی هەوانەوەردی ئەم ڕژێمە لە فڕگەی ئەللەد وئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی ڕژێمی زایۆنی هەتا ڕاگرتنی دەستدرێژکاری لەدژی غەززە ولابردنی گەمارۆکان بەردەوام دەکرێت.

 

 

سەرپەیڤ