هاویشتنی 43 موشەک لە یەمەنەوە؛فڕۆکەخانەی بن گوریون داخرا
حوزهیران 02, 2025 16:22 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ بە ئاماژەدان بە هێرشی نوێی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، باسی داخستنی فڕۆکەخانەی بن گوریون و ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتوانیان بڵاوکردەوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لە بیستنی زەنگی مەترسی و ئاگادار کردنەوە لە قودسی داگیرکراو و تەلابیب ودەیان شاروچکەی زایونی نشین کرد دوای پەلاماری مووشەکی یەمەن . ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای هێرشە مووشەکییەکەی یەمەن بو سەر قودس و کەناری ڕۆژئاوا و ناوچەگەلی بەرفراوانی فەلەستینی داگیرکراو دەنگی تەقینەوەگەلی بەرز لە قودس بیستراوە. هەروەها کەناڵی ١٤ی تەلەفزیۆنی ڕژیمی ئیسرائیل، هەواڵی هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریونی بڵاوکردەوە. میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوای هێرشە مووشەکییەکەی یەمەن، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن چالاکیەکانی وەستاندووە.