حوزه‌یران 05, 2025 16:06 Asia/Tehran
  • نەتانیاهۆ گرووپێکی نزیک لە داعش لە غەززە پڕچەک دەکات

سەرۆکی پارتی "ئیسراییل ماڵی ئێمە"، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١١ی ڕژێمی زایۆنی، باسی دابینکرانی چەک بۆ لایەنگرانی داعش لە شاری ڕەفەحی کرد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە و بە فەرمانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی.

ئاڤیگدۆر لیبەرمەن وتی: بە فەرمانی نەتانیاهۆ، دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی، لەپێناو لاوازکردنی بزووتنەوەی حەماس لە غەززەدا کەرەستەی جەنگیی هێرشبەرانە و چەکی سووکیان خستۆتە بەردەستی  گرووپێکی نزیک لە داعش و نەیارانی حەماس لە ڕەفەح. لیبەرمەن وتیشی: ئەم هەڵمەتە لەلایەن ڕێکخراوی شاباکەوە بە نهێنی و بەبێ پەسەندی کابینەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرپەیڤ