ئاشکرا بوونی یەکێک لە گەورەترین زەبرە هەواڵگرییەکانی مێژوو لە ڕژێمی زایۆنی
بە وتەی سەرچاوەئاگادارەکان دەزگەی هەواڵگریی ئێران دەستی گەیشتووە بە ژومارێکی زۆر لە زانیارییەکان و بەڵگەی ئیستراتژیک و هەستیاری ڕژێمی زایونی بۆ وێنە هەزاران بەڵگەی هاوپەیوەند بە پڕوژەکان و دامەزراوەناڤۆکییەکانی ئەو ڕژێمە
هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانەی باسکراون ماوەیەک لەمەوبەر کۆتایی هاتووە، بەڵام قەبارەی زۆری بەڵگەکان و پێویستی گواستنەوەی بە نهێنی و ئەمنی بارەکە بۆ ناو ئێران هۆکاری بێدەنگی هەواڵیی تا دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی هەموویان بۆ شوێنە پارێزراوەکان بووە . بەرفراوانی بەڵگەنامەکان تا ڕادەیەکە کە پێداچوونەوەیان و بینینی وێنە و ڤیدیۆکان کاتێکی زۆری خایاندووە . پەیامنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە تاران هەروەها وتی: دەستڕاگەیشتنی ئێران بە زانیارییە هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی ئێستادا هەڵگری پەیامگەلێکی زۆر گرنگە لە ڕەهەندگەلی جوراوجور و بەرفراوانەوە .