خۆپیشاندانی دژی نەتانیاهۆ لە تلاڤیڤ
حوزهیران 08, 2025 14:22 Asia/Tehran
بنەماڵەی زیندانیانی ئیسراییلی لە قودسی داگیرکراو و چەن ناوچەیەکی دیکەیش دژ بە نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
خۆپیشاندەران نەتانیاهۆیان بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە شکستهێنانی دانوستانەکانی سەبارەت بە ئازادیی دەستبەسەرکراوان و وەستانی شەڕ؛ ئەوان خوازیاری وەلانرانی نەتانیاهۆ لە سەر دەسەڵات و ڕووخانی کابینەکەی بوون. پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی بە هاوکاریی ناوەندە نارازییەکان لە ڕژێمی زایۆنیدا هەوڵ دەدەن گوشارێکی زیاتر بێننە ئاراوە بۆ لەسەر دەسەڵات نەهێشتنی نەتانیاهۆ. لەم نێوانەدا پارتەکانی سەر بە حەریدییەکان هەڕەشە دەکەن لە کابینە دەکشێنەوە و کنێسێت هەڵدەوەشێننەوە.