یەمەن : لەهەر بارودۆخێکدا درێژە ئەدەین بە پشتیوانی کردن لە فەلەستین
حوزهیران 09, 2025 13:13 Asia/Tehran
جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن جەختی کرد لە سەر درێژەی پاڵپشتییەکانی ئەو وڵاتە لە فەلەستین لە هەر بارودۆخێکدا
جەلال ئەلڕەویشان جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەمەن سەر بە بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا جەختی کرد جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژی نەتەوەی فەلەستین و بەرە کوژی لە کەرتی غەزە بە هاودەستی نێودەوڵەتی و بێ دەنگی حکومەتە عەرەبییەکان بەڕێوە دەچێت . ناوبراو وتیشی: نەتەوەی یەمەن لە هەڵوێستەکانی خۆی لە مەڕ پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین لە هەر بارودوخێکدا و بەهەر نرخێک بەردەوام دەبێت. ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکان لەدژی داگیرکەرانی زایۆنی بەردەوام دەبێت. ئەلرویشان جەختی لەوە کردەوە: گەل و ڕێبەران و هێزە چەکدارەکانی یەمەن درێژە بە خەبات و شەڕی خۆیان دەدەن دژ بە دەستدرێژکارانی زایۆنیستی ئەمریکی.