هەڵکشانی ئاستی کۆچکردنی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو
حوزهیران 10, 2025 20:24 Asia/Tehran
دوابەدوای شەڕی غەززە، ڕێژەی کۆچی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ڕۆژنامەی "مەعاریۆ" چاپی تلاڤیڤ ڕایگەیاند کە ڕێژەی کۆچکردن لە فەلەستینی داگیرکراوەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ٢٨ زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٧١٨ هەزار کەس. ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە سەرنجدان ئەوەی کە کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی لەبەر هێرشە مووشەکییەکانی یەمەنەوە گەشتەکانیان ڕاگرتووە، زایۆنییەکان سەرباری گران بوونی نرخەکان دیسانیش هەر لە ڕێگای کۆمپانیاکانی ناوخۆوە گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن.