پەلاماری سەرکەوتووانەی مووشەکیی یەمەن بۆسەر فڕگەی بن گوریون
حوزهیران 11, 2025 16:14 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی پەلاماری سەرکەوتووانەی مووشەکی بۆسەر فڕگەی بن گورویونی تەلابیبی کرد
سەرتیپ یەحیا سەریع وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بوو و ئامانجەکانی پێکا و ملیۆنان شاروچکە نشینی زایۆنیستی ناچار کرد بەرەو پەناگەکان هەڵبێن و بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەی تەلابیب . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە چوارچێوەی پشتیوانی لە گەل و خەباتکارانی فەلەستین و جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان کردە ئامانج.