حوزه‌یران 12, 2025 14:55 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتی لە غەززە بوونەتە داوی مەرگ

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئاماژەدان بە کوشت و بڕ و دەست درێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە وتی : ناوەندەکانی ئەمریکی - زایۆنیستیی دابەشکرانی یارمەتی لە کەرتی غەززە ، بوونەتە داوی مەرگ .

سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای  یەمەن  وتی  : ڕژێمی زایۆنیستی بە گوللە باران کردن و تەقەکردن بوسەر ئاوارە فەلەستینییەکان کە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی بوون لە ناوەکانی دابەشکردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە غەززە،  ئەوێیان کردووەتە داوی مەرگ.

ناوبراو وتیشی : ڕژێمی زایۆنیستی ئەم حەوتەیە  لە پەلامارەکانی دا دووهەزارو چوارسەد کەسی کوشتووە و یان بریندار کردووە.

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی  ڕژێمی زایۆنیستی سەرباری تاوانکاری و کوشت وبڕەکانی ، خەڵکی غەززە ی برسی ڕاگرتووە.

ناوبراو وتی : زایۆنییەکان ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە کەرتی غەززەیان کردووەتە  داوی مەرگ و سێدارەدان بۆ فەلەستینییەکان و  وەبەرپەلاماردانی ئەو کەسانەی کە بۆ وەرگرتنی یارمەتی سەرە دەبەستن ، دڕندانەترین تاوانکاری دێتە ئەژمار .

سەرپەیڤ