حوزه‌یران 15, 2025 13:52 Asia/Tehran
  • هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەوڕووی فڕۆکە مۆسافیرهەڵگرەکان داخرا

وەزاڕەتخانەکانی گەیاندن وگواستنەوە ودەرەوەی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند، هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەوڕووی فڕۆکە ناسەربازیەکان داخراوە.

  وەزاڕەتەکانی گەیاندن وگواستنەوە ودەرەوەی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە هەرێمی ئاسمانی ئەم ڕژێمە بە پیی دەستوری کاربەدەستانی ئاسایشتی بەرەوڕووی فڕۆکە ناسەربازیەکان داخراوە.

بەپیی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی گەیاندن وگواستنەوەی ڕژێمی زایۆنی، هەرێمی ئاسمانی ئەم ڕژێمە هەتا کاتی نادیاربۆ هەستانەوە ونیشتنەوە داخراوە ولە مۆسافیران داوای کردووە هەتا لەماڵ بمیننەوە ونەچن بۆ فڕگەی بن گۆریۆن چۆنکە ئەم فڕگەیە داخراوە. کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئال عال "ی ئیسرائیل یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەموو فڕینەکانی ئەم کۆمپانیایە وشوێنەکانی تری، سان دور ڕاگیراون. ڕێزرووی فڕینەکانی گەڵاڵەڕێژی کراوی ئەم کۆمپانیایەیش هەتا سیی ژوئەن داخراوە" هەتاکاتێک کە دۆخی ئاسایشتیی ئاشکرا بێت".

 

 

سەرپەیڤ