ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: داگیرکەر، هیچ جێگایەکی لەباشوری لوبناندا نیە
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنی ناتوانێ جێگەوشوێنێکی لە سەرزەوینە باشوریەکانی لوبناندا هەبێ و خۆڕاگریی، ڕێگە بە داگیرکەران نادا لەو ناوچەدا ئامادەبن.
شێخ نەعیم قاسم پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی هەرگیز ناتوانێ لە باشوری لوبنان، سەقام بگرێ و جێگیربێت. ئێمە کەسانێک نین کە وڵات بەرەو هەڵدێرەکان و مەترسییەکان پاڵ پێوەنێین، بەڵکوو کەسانێک ئەو کارە دەکەن کە ئامادەن لە خاکی وڵاتیان چاوپۆشی بکەن و لەهەمبەر داگیرکەراندا بەچۆکدابێن.
شێخ نەعیم قاسم هەروەها جەختی کرد؛ شەڕی ئێمە لەهەمبەر داگیرکەری و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا، بەرەڤانیکردنەو ئەو ڕێبازەی خۆڕاگریی شێلگیرانە بەردەوام دەکەین. وتیشی: گشت ملهوڕان لەهەوڵدان کاریگەریی نگەتیڤیان لەسەرمان بێ و ئێمە چارەیەکمان نیە جگە لە خۆڕاگریی لەهەمبەر حەق و راوەستان لەهەمبەر زەخت و گوشارەکاندا.