ئەگەریی دەس لەکارکێشانی نتانیاهۆ لە گۆڕەپانی سیاسی زۆرتر بووە
تهمووز 02, 2025 17:04 Asia/Tehran
میدیایەکی عیبری زمان راگەیاندووە، بە پیی پێشنیارێک لەپشت پەردە کە ڕژێمی زایۆنی خەریکە لێکدانەوە ودەمەقاڵەکرانە لە سەریی ، ئەگەریی هەیە بنیامین نتانیاهۆ بە پێ داخوازی ترامپ ببەخشرێت ولە بەرامبەردا لەگۆڕەپانی سیاسیش وەلابنرێت.
بە پیی یاسای ئیسراییل ویاساوڕێسای ناخۆی کنێسێت، نتانیاهۆ دوای مەحکۆم کران لەدادگە ئیتر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناتونێت بەربژار بێت. وە تا حەوت ساڵی داهاتوو ئیزنی بوون بە سەرۆک وەزیرانی پێ نادرێت.