سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن: تاوانی زایونیستەکان لە غەززە بەردەوامن
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی: ڕژێمی زایونیستی چەندین مانگە لەبەرچاوی موسوڵمانانی جیهان کۆمەڵکوژی دژی گەلی فەلەستین لە غەززە بەردەوام دەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی لە قوتابخانە و شوێنە جۆراوجۆرەکان بۆمباران دەکات.
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە دڕندەیی تەواوەوە تاوانەکانی بەردەوامە و هەرچەندە زیاتر لە خوێنی منداڵان و ژنانی غەززەدا نوقم دەبێت، حەزی بۆ کوشتن و کۆمەڵکوژی زیاتر دەبێت و ڕێگاچارەی نوێ بۆ ئەنجامدانی دادەهێنێت.
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی زیادی کرد: ئەوەی دوژمنی زایۆنیستی لە غەززە ئەنجامی دەدات نیشانەی سروشتی ئەم دوژمنە و ڕق لە دڵیی و دەستدرێژی و دڕندەیی و تاوانکارییەکەیەتی.
ئەلحوسی وتی: دروستکردنی تەڵەی مردن لە ڕێگای پێشکەشکردنی یارمەتی بە گەلی غەززە، پیسترین جۆری تاوانە کە دوژمنی زایۆنیستی دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات.
ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی: مایەی شەرمەزاریی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتان و دەوڵەتانە کە لەبەرامبەر تاوانەکانی زایۆنیستی دژی گەلی غەززە کە چاوەڕوانی یارمەتین بێدەنگ دەبن و هیچ هەنگاوێک دژی دوژمنی زایۆنیستی ھەڵناگرن .
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی لە درێژەدا وتی: دوژمنی ئیسرائیلی نەیتوانی دەستدرێژییەکەی دژی ئێران بەردەوام بێت؛ چونکەباجێکی قورس بۆ دەستدرێژییەکەی دەدات؛ وەڵامی بەهێزی ئێران، دوژمنی زایۆنیستی ناچارکرد دەستدرێژییەکەی ڕابگرێت.
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی هەڵوێستی ئێران، سەقامگیریی ئەوە. ئێران پەنای بۆ تەسلیمبوون یان ئیمتیازدان نەبرد، بەڵکو وەڵامی دەستدرێژییەکەی دایەوە. ئێران بە تەواوی ئامادەیە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەستدرێژیی دوژمن، بەهێزتر لە جاران وەڵامی بداتەوە.