ته‌مووز 05, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا: بەرگری لە نیشتمان پێویستی بە ئیزن وەرگرتن  نییە

 سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکیدا لە ڕۆژانی محەڕەم  ڕووی لە  ئەوانە کرد کە داوا لە خۆڕاگری دەکەن چەکەکانیان ڕادەست بکەن و گوتی داوا لە داگیرکەران بکەن بڕۆن نەک ئێمە کە بەرگری لەم خاکە دەکەین

 شێخ نعیم قاسم پرسیاری کرد ئایا لۆژیکیە کە هەرگیز ئیدانەی دەستدرێژی دوژمن نەکەیت و هەمیشە هێرش بکەیتە سەر گەلی خۆتان  و بڵێین : "سەرەتا ئیوە چەکەکانتان دابنێن؟" ئەگەر هەندێکیان ئامادە بن خۆیان بەدەستەوە بدەن، ئەوە هەڵبژاردنی خۆیانە، بەڵام ئێمە تەسلیم نابین. دروشمی ئێمە هەیهات منە زللەیە  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە  درێژەی قسەکەیدا  ڕووی لە چەند لایەنێکی سیاسی ناو لوبنان کرد و گوتی ئێوە بە هەڵە لێکدانەوەتان کرد کاتێک پێتان وابوو دەتوانن فشار بخەنە سەر خۆڕاگری بە پشت بەستن بە هێزی ئەوانی تر. گەلی خۆڕاگری  لە دوژمن ناترسێت. سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئازادکردنی نیشتمان و خاکەکەمانە. ئەمە بانگهێشتی ئێمەیە بۆ ئێوە و ئێمە ئامادەین بۆی.

سەرپەیڤ