یەحیا سەریع: بە مووشەکی واوەدەنگی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی "ئەللەد"مان پێکاوە
تهمووز 06, 2025 14:54 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: یەکەی مووشەکیمان بە مووشەکی واودەنگی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی "ئەللەد"ی پێکاوە.
یەحیا سەریع بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکیی سەرکەوتوویان بۆ سەر فڕۆکەخانەی "ئەللەد" و هەڵاتنی زایۆنییەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم هەڵمەتە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی مسۆگر کرد و بووە هۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان و هەڵاتنی بەملوێنان زایۆنی بۆ پەناگەکان. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی: ئێمە سوور و پێداگرین لە سەر ئەوەی کە هەڵمەتەکانی پشتیوانمان تا وەستانی دەسدرێژییەکانی سەر غەززە و هەڵگیرانی تۆکمەی گەمارۆ لەسەر ئەم کەرتە بەردەوام دەبێ و هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە ڕووداوێکی شیمانەیی لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامادەن و لە بانترین ئاستی ئامادەباشیدان.