شکستێکی دیکەی رژیمی زایۆنی لەهەمبەر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن
ئەگەرچی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، کۆمەڵە پەلامارگەلێکی بۆسەر بەندەرەکانی یەمەن ئەنجام دا بەڵام سەنەدو بەڵگەکان پێشانی ئەدەن کە سیستەمی بەرگریی سوپای یەمەن، رژیمی زایۆنی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بێ ئاکام کردووە.
سوپای رژیمی زایۆنی، کۆمەڵە پەلامارێکی بۆسەر سێ بەندەری سەرەکیی یەمەن، حودەیدە، رەئس عیساو سەلیف لە کەنارئاوی دەریای سور ئەنجام دا بەڵام ئەمجارە، سیستەمی بەرگریی و مووشەکیی یەمەن، رژیمی زایۆنی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بێ ئاکام کردو دەسبەجێ و لە وەڵامدانەوە بەو دەسدرێژکارییە، سوپای یەمەن بە دوو مووشەک، دوو ئامانجی گرینگی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان پێکا.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاماژە بە هەڵمەتی مووشەکیی تازەی سوپای یەمەن بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی رژیمی زایۆنی، لەبارەی بەرەوڕووبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای زایۆنی وتی: ئەو بەرەوڕووبوونەوە بە تێگیرانی چەندین مووشەکی زەوی بۆ ئاسمانی یەمەن ئەنجامی گرت کە بووەهۆی سەرلێشێواویی لەنێو فڕۆکەوانانی دوژمن و ژوورەکانی هەڵمەتی ئەوان. وتیشی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەوپەڕی هێز و تواناوە ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی و ئەو پەلامارانە، کارناکاتەسەر تواناگەلی سەربازیمان.
لەهەمان کاتدا، نەسرەدین عامر، جێگری دەستەی سەرۆکایەتی میدیایی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: زایۆنییەکان دەبێ ڕووبکەنە پەناگەکان و خەویان لێ نەکەوێ، کەسانێک کە دەسدرێژیی دەکەنەسەر غەززەو یەمەن، نابێ خەوێکی ئاسودەو ئارامیان بێ.
غەززە، تەنیا نیەو یەمەن، پێملی زوڵم و ستەم نابێ. "حیزام ئەسەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: ئەو دەسدرێژکارییانە، تەنیا دەبێتەهۆی بەهێزکردنی خۆڕاگریی و مکوڕبوونی زیاتری خەڵکی یەمەن لەسەر درێژەی پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززەو ئەوەندەی رژیمی زایۆنی لە دەسدرێژیکردنەسەر وڵاتەکەمان و بەئامانج گرتنی ژێرخانە سەرەکییەکان و راژەکارییەکان پێشڕەویی بکا، گەلی یەمەن بە ئیرادەو خۆڕاگریی زیاتر، پشتگریی لە غەززەو یارمەتیی گەیاندن بە خەڵکی ستەملێکراوی، درێژە پێ دەدا.